حاسڵاتی ئێوارە باسی فراوانبوونی شەڕەکە دەکات
لە غەزە نەشتەرگەری منداڵبوون بێ سڕکردن کرا
964+
ژووری هەواڵ
-رێکخراوی ئاکشن ئاید رایگەیاند: هەفتەی رابردوو لە نەخۆشخانەی عەودە لە غەزە
16 نەشتەرگەری منداڵبوونییان ئەنجامداوە بەبێ سڕ کردن، هەروەها لە 35 نەخۆشخانە 22یان لەکارکەوتوون
-سەرکردەیەکی حەماس دەڵێت: بە ئیسرائیل دەڵێین هێشتا شەڕ لە سەرەتایە و ئەوەی دێت گەورەتر و قورستردەبێت
هەروەها دەشڵیت بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەیە خەڵکی غەزە ئاوارەببن
-سەرۆکی زانکۆکان لە ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، ساڵی نوێی خوێندن پێش 24ی کانوونی دووەم دەست پێناکات، ئەمەش لەبەر شەڕی بەردەوام و وەرگیراوانی یەدەگ لەنێو خوێندکاران بۆ ریزەکانی سوپا
ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین دەڵێت ئەوەی ئیسرائیل دەیکات وامان لێدەکات لە پرۆسەی ئازادکردنی دیلەکان پاشگەز ببینەوە.
میدیا عێراقییەکان دەڵێن: ئەو گرووپەی خۆی ناوناوە مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ لە خۆرهەڵاتی سوریا.