مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر دەردەکەوێت. وێنە:964+
نەخۆشیە باوەکانی ئاژەڵان چین؟
ئەو شوێنەی ئاژەڵی نەخۆش سەربڕێت دادەخرێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
چاودێری تەندروستی هەولێر بڕیاریداوە ئەو شوێنانە دابخات کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاژەڵی مردارەوەبووی سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە.
توانا فەرهاد، بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە964ی وت، دوای گەڕان و سۆراغ تەنیا چوار شوێنمان دەستنیشانکردووە، ئەوانش شوێنی لابەلان، بڕیاری داخستنی شوێنەکان هەیە و خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی، لەو شوێنە زیاتر مانگا و بەرخ سەربڕاون، رێگانادرێت هیچ ئاژەڵێک بەبێ پشکنینی کوشتارگە بفرۆشرێت.
مامەند قادر بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری هەولێر قسەی بۆ 964 کردووە ئەمەی وت، ئەو کارانە قەسابی گەڕۆک دەیکەن، هیچ ئامارێکمان نییە بزانین لە رابردوودا چەند جار حاڵەتی لەمشێوەیە هەبووە، هەموو ئەو ئاژەڵانەی سەربڕاون ئەگەر نەخۆشیان هەبوبێت لە دوای سەربڕین بە مرداربوو هەژمار دەکرێن.
بەپێی ئەو پرسیارانەی ئێمە لە خەڵکی پسپۆڕ کردوومانە، باوترین ئەو نەخۆشیانەی لە ئاژەڵاندا هەن دروستبوونی تورەگەی ئاوی و قونێرە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی