باڵەخانەی پارێزگای هەولێر_ فۆتۆ: KRG
ئەمجارە نەوت نییە و ئاوە
هه‌ولێر ده‌چێته به‌غدا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای نیشتمانیی ئاو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌یەک ده‌كه‌ن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، شاندی پارێزگای هه‌ولێر ده‌چێته به‌غدا، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای نیشتمانیی ئاو، كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له رۆژانی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەوانیش لە چوارچێوەی پلانەکانی پارێزگای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی رووبەرووبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، لە بابەتی لافاو و بابەتی دابینکردنی ئاو، داواکارییان پێشکەش کرد.
خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه دا، سبەی لیژنەی باڵای نیشتمانیی ئاو لە بەغدا کۆدەبێتەوە، وتیشی، “هیوادارین رەزامەندی دەرببڕن لەسەر ئەو بودجەیەی کە داوامان کردووە بۆ چەند پڕۆژەیەک”.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، جگە لەو پلانانەی حکومەت هەیەتی، لەو بابەت و پڕۆژانەی کە ئەنجامدراون، دیراسەکەمان پێشکەش کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بودجەیەک بۆ هەولێر و هەرێمی کوردستانیش دیاریی بکرێت لە بودجەی فریاکەوتنی عێراقی.
ئاشكراشی كرد، داواکارییەکەیان چەند پڕۆژەیەک لەخۆدەگرێت، بە گوژمەی 14 ملیار دینار، دوای گەڕانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەغدا، لیژنەیەکی تەکنیکی لە بەغداوە هاتوون و دیراسەی پڕۆژەکانیان کرد.