ئەگەر سكاڵات هەیە بڕۆ ئاسایش
پاشا و تۆپچیەکەی فەیسبووک بەیەکەوە دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە بەرێگەی فێڵکردن ژمارەیەکی زۆری هەژماری فەیسبووکیان هاککردووە و هەڕەشەیان لەخاوەنەکانیان کردووە.
ئەمشەو 11.11.2023 ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێک دەستگیرکردنی دوو گەنجی راگەیاند کە سەرپەرشتی دوو ئەکاونتیان کردووە بەناوەکانی (پاشای فەیسبووک) و (تۆپچی فەیسبووک).
پاشا و تۆپچی ناوەکانیان (ع.أ ،ع) و (ك، أ،ع) بوون، کاتێک هەژماری خەڵکیان هاککردووە، هەڕەشەیان لێکردوون لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان داوای کارتی مۆبایل و پارەیان کردووە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەر هەژماری (پاشای فیسبووک) و (تۆپچی فیسبووک)هەیە با سەردانمان بکات”.