دژە تیرۆری کوردستان وا دەڵێت
“ئەمڕۆ هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر”
964+
ژووری هەواڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەنگۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاکرایەوە، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هیچ هێرشێکی درۆنی بۆمبرێژکراو نەکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر.
لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆر هاتووە، دەنگی هەر تەقینەوەیەک مەرج نییە، هێرشی درۆنی بێت، دەشێ مەشق و راهێنان یان مەشقی تایبەت بێت.
ئەمڕۆ شەممە 964 وەک دەنگۆ هەواڵی هێرشی درۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاوکردەوەوە، دوای کەمتر لە 10 خولەک سەرچاوەیەکی ئەمنی لە هەریر پێی راگەیاندنین، “بەڵێ هێرش کراوە، بەڵام نازانرێت ئایا هێرشی درۆنی بووە یان نا”.
13 خولەک دوای نوێکردنەوەی هەواڵەکە کاتژمێر 1:23ی دوای نیوەڕۆ شایەتحاڵێک لەنزیکی فڕۆکەخانەی هەریر قسەی بۆ 964 کردبوو وتبووی، “ده‌نگێكی زۆر به‌هێز له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر بیسترا، دوكه‌ڵ و ته‌پوتۆزی دروست كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینراوه هێرشه‌كه له چوارچێوه‌ی سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریره و خێمه و بنكه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نه‌پێكاوه”.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان، كه له 9.11.2023 بڵاویانكردووەتەوە، بنكه‌ی هاوپەیمانانی دژ بە شەڕی داعش لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه چۆڵکراوە.