هەریر لە دوورەوە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
نوێکرایەوە
جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر
964+
ئاکام غەفور
تۆڕی 964 ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتووه، كه‌مێك پێش ئێستا هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر، كه بنكه‌ی هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش له‌وێبوون.
شایه‌تحاڵێك له هه‌ریر به 964ی راگه‌یاند، ده‌نگێكی به‌هێز له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر بیستراوه.
964 هێشتا دڵنیا نییه له‌وه‌ی هێرش كرابێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه.
نوێكرایه‌وه 01:12
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌ریر به 964ی وت، هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر و دوكه‌ڵێكی كه‌میش له ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌یه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه نه‌یتوانی دڵنیایی بدات هێرشه‌كه به چی كراوه.
نوێكرایه‌وه 1:23
شایه‌تحاڵێكی دانیشتووی هه‌ریر به 964ی وت، “ده‌نگێكی زۆر به‌هێز له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر بیسترا، دوكه‌ڵ و ته‌پوتۆزی دروست كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینراوه هێرشه‌كه له چوارچێوه‌ی سنووری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریره و خێمه و بنكه‌كانی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی نه‌پێكاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی ده‌زگای دژه‌تیرۆری كوردستان، كه له 9.11.2023 بڵاویانكرده‌وه، بنكه‌كه لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانه‌وه چۆڵکراوە.
ئەمە دووەم هێرشە بۆ سەر فڕۆکەخانەکە لەوەتەی پێنجشەممەی رابردووەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی پێنجشەممە 9.11.2023 بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و ئاگر لە کۆگای فڕۆکەخانەکە کەوتەوە.
داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا