ده‌ڵێن خه‌تاى به‌فره‌كه‌ى به‌هار بووه‌

ئه‌مساڵ به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانى برادۆست زیاتر له‌ 80% كه‌مى كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى سیده‌كان ئامارێكی ترسناك بۆ به‌روبوومى كشتوكاڵى ئه‌مساڵى سنوورى برادۆست ئاشكرا ده‌كات، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ چاو پارساڵ زیاتر له‌ 80% كه‌مى كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتوكاڵى قه‌زاى سیده‌كان به‌ 964ـى داوه‌، ساڵى پار له‌ سنوورى برادۆست به‌رهه‌مى به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كان نزیكه‌ى سێ هه‌زار تۆن بووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌مساڵ ته‌نیا 500 تۆنه‌”.

ئه‌و به‌روبوومانه‌ى ئه‌مساڵ له‌ برادۆست له‌ كه‌مییان داوه‌ بریتین له‌ سێو، گوێز، هه‌نار، ترێ، هه‌نجیر.

گونده‌كانى سۆریا، ته‌لان، دێرێ و بۆڵێ زۆرترین باخچه‌ى ئه‌و به‌روبومانه‌ى لێیه‌، كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نزیكه‌ى 150 باخچه‌ بن.

به‌رپرسی هۆبه‌ى كشتوكاڵى سیده‌كان، كه‌ برادۆست له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یانه‌، بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌روبوومى ئه‌مساڵ، گۆڕانى كه‌شوهه‌وا بووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌.

وتیشی “ئه‌و به‌فره‌ى له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاردا باری، كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌روبوومه‌ كشتوكاڵییه‌كانى برادۆست هه‌بووه‌”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌ سنوورى برادۆست زیاتر له‌ هه‌زار و 200 دۆنم زه‌وى به‌ باخچه‌ى به‌روبوومى جیاواز داچێندراون و ساڵانه‌ جوتیارانى ئه‌م سنووره‌ بۆ بژێوى ژیانیان پشت به‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌به‌ستن.

جوتیارانى برادۆست كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ته‌ماته‌یا...

جوتیارانى برادۆست كێشه‌ى ساغكردنه‌وه‌ى ته‌ماته‌یان هه‌یه‌

رەوەند و جوتیار و مێشه‌وانه‌كان کوێستانەکانی برادۆست...

رەوەند و جوتیار و مێشه‌وانه‌كان کوێستانەکانی برادۆستیان جێهێشت