پێشبینییەکان
ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێدەڵێت؟
+964
پێشبینیی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی نۆڤێمبەر
کاوڕ 21/3 – 19/4
پێویستە فێربیت لە کاتی گونجاودا بەپەلە چارەسەر بۆ هەموو ئەو کێشانە بدۆزیتەوە کە رووبەرووت دەبنەوە لەکارەکەت، رەنگە ئەمڕۆ ئارەزووی چوونەدەرەوە بکەیت لەگەڵ هاوڕێیانت بۆ ئەوەی لەرووی دەروونیەوە پشوو بدەیت.
گا 20/4 – 20/5
هەموو توانایەکی خۆت بخەرەکار بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەیت بەشێوەیەکی باش، هێندە لێکۆڵینەوە مەکە لە رابردووی خۆشەویستەکەت، چونکە ئەو لە ئێستاوە تۆ دەناسێت و ناکۆکی دەکەوێتە نێوانتان.
دووانە 21/5 – 21/6
دروستکردنی متمانە لەنێوان هاوپیشەکانت زۆر گرنگە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لەرووی پیشەییەوە و پەیوەندیەکانت بەهێز بکەیت، زۆر دوورکەوتنەوەت لە خۆشەویستەکەت کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پەیوەندیەکەتان.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
باشترە پێداچوونەوەیەک بکەیت بۆ لایەنی داراییت، هەوڵبدە پەیوەست بیت بەهەر شتێکەوە کە لەرووی پیشەییەوە بەرەوپێشت دەبات، کات زۆری ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر بکەیت و پێویست بە بەهانە ناکات.
شێر 23/7 – 22/8
هەوڵبدە لەهەموو بارودۆخێکدا تێگەیشتن هەبێت بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەشداری پرۆژەی نوێ بکەیت، خۆت بەدوور بگرە لەهەر شتێک کە پەیوەندی سۆزداریت تێکدەدات و رێگامەدە کەس دەستوەربداتە نێوانتان.
فەریک 23/8 – 22/9
لەگەڵ هاوپیشەکانت و گروپی کارەکەت هەنگاوی نوێ دەنێن و پێگەت بەرز دەکرێتەوە، رەنگە زۆر بیری ئەو کەسە بکەیت کە خۆشتدەوێت بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر دوورن لەیەکەوە، بەڵام کاتییە.
تەرازوو 23/9 – 22/10
بەهیچ شێوەیەکە دەست بە کار و پرۆژەی نوێ مەکە لەرووی پیشەییەوە، پێش ئەوەی تەواو لێی دڵنیانەبیت، هێندە پشت بە هاوڕێکانت مەبەستە، چونکە هەموو کاتێک پشتیوانیت نابن و رەنگە زیان پێ بگەینن.
دووپشک 23/ 10-21/11
کۆکردنەوە و کەڵەکەکردنی کارەکانت بەسەریەکەوە سوودی نییە و زیانت پێ دەگەیەنێت و رێگانادات بگەیت بە ئامانجەکانت، هەوڵبدە بەئاگابە هاوکات راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە لەو شتانەی بیری لێدەکەیتەوە و دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.
کەوان 22/11 – 21/12
هەست بە جیاوازیەکانی زۆر دەکەیت لەنێوانی کارەکەت لە ئەمڕۆدا و رابردوودا، هاوکات لەرووی سۆزداریەوە پەیوەندیەکەت جێگیر دەبێت و هەست بە ئاسوودەی دەکەیت و پلان بۆ داهاتوو دادەنێیت..
گیسک 22/12 – 19/1
باشترە هەموو توانایەکەی خۆت بەکاربهێنیت ئەگەر دەتەوێت پلە و پێگەیەکی بەرزتر هەبێت، گرنگیدانی زۆر بە خۆشەویستەکەت و دەربڕینی هەستەکانت دەبێتەهۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت زۆر ئاسوودە بیت.
سەتڵ 20/1 – 18/2
بەکارهێنانی هێز و تواناکانت و ماندووبوونی زۆر لەپێناو کارەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنیت، خۆشەویستەکەت زیاتر فەرامۆش دەکات و لێت دوور دەکەوێتەوە.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
باشترە پەیوەندیەکانت بەرەوپێش بەریت لەرووی پیشەییەوە بەڵام بەشێوەیەکی دیبلۆماسی، دوورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت بۆ ماوەیەک کاریگەری ئەرێنی دەبێت.