مادەکانی خواردنی بەیانیان

بەم نزیکانە رەزامەندی لەسەر زیادکردنی شیر و پەنیر لە بەشە خۆراکی مانگانە دەدرێت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، زۆری نەماوە رەزامەندی بدرێت لەسەر دابەشکردنی شیری گەورەساڵان و پەنیر لە بەشەخۆراکی مانگانە.

ئەمڕۆ هەینی موسەنا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەیکردووە دەڵێت، بڕیاری دابەشکردنی پەنیر و شیر لەژێر رەزامەندی دایە، هاوکات ئەو پەنیر و شیرەی لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت هاوردە دەکرێت.

ئێستا مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانە بریتین لە؛ برنج، دۆشاوی تەماتە، شەکر، رۆنی شل، نیسک یان فاسۆلیا، لەتکەنۆک و ئارد.

سەرەتای مانگی 10 پێشنیازی زیادکردنی چا، پەنیر، شیر و ئاردی سفر خراوەتە بەردەم وەزارەتی بازرگانی، بەڵام بەپێی قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی تەنیا دوو مادە لەژێر بڕیاری رەزامەندین.

داوا دەکرێت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە خواردنەکانی بەیا...

داوا دەکرێت لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانە خواردنەکانی بەیانیان دابەش بکرێت