دژە تیرۆری کوردستان وا دەڵیت

“20 رۆژ دەبێت بنکەی هەریر چۆڵکراوە”

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر بنکەی هەریری هێزەکانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە فڕۆکەخانەی هەریر، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوە هاتووە، ئەو بنکەیە لە 20.10.2023 لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان چۆڵکراوە.

لەبارەی هێرشەکەوە دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، هێرشەکە درۆنی بووە و  کاتژمێر 7:15 خولەک بووە، درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و بەر کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتووە ئاگری گرتووە.

دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر، گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” دیمەنی هەڵدانی درۆنەکەیان بڵاوکردەوە و هێرشەکەیان لە ئەستۆگرت.