قافڵەى بارهەڵگرەکان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
بڕیار درا
لۆدی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە کۆیە بۆ دوکان دابەشدەکرێ
ئەحمەد مستەفا
قایمقامەکانی دوکان، کۆیە و رانیە کۆبوونەوە و بڕیاریان داوە، لە ئایندەیەکی نزیک بڕیار بدەن بە راگرتنی هاتوچۆی بارهەڵگر لە گوندی بێستانەی سنوری کۆیە تاوەکو گوندی قەلات لە خەلەکان.
وە دابەشکردنی لۆدی هاتوچۆ بۆ رێگاکان کۆیە و بنگرد و خدران.
لە قایمقامیەتی قەزای دوکان، سیروان سەرحەد قایمقامی شارەکە، لەگەڵ تارق حەیدەری قایمقامی کۆیە، حسێن مەحمود، قایمقامی رانیە و عەمید فەخرەدین نوێنەری هاتوچۆی سلیمانی و کۆمپانیای جێبەجێکاری قیرتاوکردنی جووت سایدی دوکان ـ چوارقوڕنە کۆبوونەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، بڕیار دراوە بە راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گوندی بێستانەی سنوری کۆیە تاوەکو گوندی قەلات لە خەلەکان وە دابەشکردنی لۆدی هاتوچۆ بۆ رێگاکانی کۆیە، بنگرد و خدران.
لەهەمان کاتدا کۆمپانیای ناوبراو، هەڵدەستێ بە چاکسازی لە رێگاکانی بنگرد و خدران و کۆیە و دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەندازەیی هاتوچۆ لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان شۆفێران.
لە دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە باس لەوە کراوە، دوای جێبەجێ کردنی رێکارەکان هاوڵاتیان و شۆفیران لە کات و بەرواری جێبەجێکردنی بریارەکە ئاگادار دەکرینەوە.
دیمەنی کۆبوونەوەکە