دۆلار بۆ 155 هەزار دابەزی

+964

بەشی کوردی

دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە بینی، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزیەوە.

دوێنێ سێشەممە، بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە کوردستان، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردو گەیشتە 160 هەزارو 250 دینار.

لە تەواوی رۆژدا، بەهای دراو لە هەڵبەزو دابەزی بەردەوام بوو، بۆ ئێوارەکەی زۆر دابەزی و بۆرسە بە 155 هەزار 500 دینار داخرا.

ئەحمەدی حاجی رەشید، پسپۆڕی دارایی و پەرلەمانتاری خولی پێشوو بە +964ـی وت؛ بەو هاوڵاتییانە دەڵێم کە دۆلاریان هەیە، نەیفرۆشن و بیهێڵنەوە.

دەڵێ؛ حکومەت خۆی بەشێکە لە هۆکاری بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی بەهای دۆلارە، بە ئارەزووی خۆی چۆن بیەوێت یاری بە نرخی دۆلار دەکات.