له جامی كه‌نداو هه‌موو شت به‌خۆڕاییه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 به خۆڕایی له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌گواسترێته‌وه، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی هانده‌رانیش له شاری به‌سڕه بۆ یاریگه‌كان به خۆڕایی ده‌بێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25، كه له به‌سڕه ده‌كرێت، به‌بێ به‌رامبه‌ر له لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه بۆ بینه‌ران بگوازرێته‌وه و بۆ هه‌موو كه‌ناڵه عێراقییه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه، گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له شاری به‌سڕه بۆ یاریگه‌كانی جامی كه‌نداو له شاره‌كه، به‌خۆڕایی ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش 50 پاسی جۆری یه‌ك قات و دوو قاتیان ته‌رخان كردووه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرد
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری ئیسپانی خیسۆس كاساس، مه‌شقه‌كانی له شاری به‌سڕه بۆ ئاماده‌كاری بۆ جامی كه‌نداو ده‌ستپێكرد.
له مه‌شقه‌كاندا 24 یاریزان به‌شدارییان كرد و تیپه‌كه ئامانجی ئه‌وه‌یه ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بكات.
له ریزه‌كانی تیپه‌كه‌دا چوار یاریزانی كورد هه‌ن، ئه‌وانیش “شێركۆ كه‌ریم، ئاسۆ رۆسته‌م، ئه‌حمه‌د یاسین و رێوان ئه‌مین”.
جامی كه‌نداوی 25، به به‌شداریی 8 هه‌ڵبژارده له شه‌شی كانوونی دووه‌م تا 13ی هه‌مان مانگ له شاری به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوو یاریگه بۆ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئاماده‌كراون، ئه‌وانیش “جه‌زع ئه‌لنه‌خله و مینای ئۆڵمپی.
یاریگه‌ی یه‌كه‌م جێگه‌ی 65 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه و ئه‌وی دووه‌میش 30 هه‌زار كه‌س.
له جامی كه‌نداو تیپه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌شكراون.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: عێراق، سعوودیه، یه‌مه‌ن و عومان.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: قه‌ته‌ڕ، كوێت، به‌حرێن و ئیمارات.
عێراق دووه‌مجاره میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات، جاری یه‌كه‌م له 1979 بوو.
بڕیاریش وایه ئێواره‌ی شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به ئاهه‌نگێك پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مجاره ده‌ستپێبكات و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان یاریی كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
مێژووی جامی كه‌نداو
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه یه‌كه‌مجار له 1970 ده‌ستیپێكرد، كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، تا ئێستا 24 وه‌شانی لێ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كوێت زۆرترین جار بووه‌ته پاڵه‌وان، كه 10 جاره، هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق، قه‌ته‌ڕ و سعوودیه هه‌ریه‌كه‌ی سێ جار بوونه‌ته پاڵه‌وان، ئیمارات و عومان هه‌ریه‌كه‌ی دوو جار و به‌حرێنیش ته‌نیا جارێك نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه.