بەشی رۆژئاوای هەولێر بەرزترینە

رێژەی پیسی هەوای هەولێر ژمارەیەکی بەرزی تۆمار کرد

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئەو خوێندنەوەیە بێت کە ئەپڵیکەیشنی IQAir بۆ کەشوهەوای شارەکان دەیکات، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 9:20 رێژەی پیسبوونی هەوای هەولێر گەیشتووەتە 157 پلە.

رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.

نەخشەی ئەپڵیکەیشنی IQAir دەریدەخات رێژەی پیسی هەوا لە بەشی رۆژئاوای هەولێر ئاستی بەرزترینی تۆمارکردووە بەهۆی نزیکی کارگە و پاڵاوگەکان لەو سنوورە، رێژەی بەرزترین بەمجۆرەیە:

+964صورة من منصة (شبكة):

پسپۆڕانی ژینگە هۆکاری پیسیی هەوای شارەکان بۆ زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێڵ و کارگە و مۆلیدەکان دەگەڕێننەوە، بە پێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بێت، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێڵ تۆمارکراون، جگە لە هەشت هەزار ماتۆڕسکیلی کۆمپانیاکانی خواردنی خێرا.