مۆڵەتی مانگێکی داناوە

وەزارەتی تەندروستی داوای دەرمانە بێ ستیکەرەکان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی مانگێک دەدات بە ئەو کارگە و کۆمپانیا ناوخۆییانەی کە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی بەرهەم دەهێنن، یان هاوردە دەکەن، دەبێت لەو ماوەیەدا ئەو بەرهەمانەیان رادەست بکەن کە ستیکەریان پێوە نییە، یان ستیکەرەکانیان کۆنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.11.2023، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ستیکەری نوێ دەدات لەو دەرمانانەی بەبێ ستیکەرن یان ستیکەرەکانیان کۆنن، بە مەرجێت ئەم زانیاریانەی لەخۆگرتبێت: Item name, quantity, batch number, current process.

دوا مۆڵەت 10.12.2023ـیە و دەبێت کارگە و کۆمپانیاکان بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ کۆگای بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان بۆ دروستکردنی ستیکەری نوێ بۆیان دواتر بەرهەمەکانیان بە بازاڕ بکەنەوە.

لە ساڵی نوێوە، “هەر بەرهەمێکی دەرمانسازی و پزیشکی بەبێ ستیکەری نوێ بوونی هەبێت لە کۆمپانیا و کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان و کارگە ناوخۆییەکانی دروستکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکی، بە نایاسایی هەژمار دەکرێت و دەستی بەسەردادەگیرێت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر”، وەزارەتی تەندروستی وا دەڵێت.

سێ شوێن لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ داخران

سێ شوێن لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ داخران