دوا وادە بۆ وەرگرتنی نەوتەکە دیاریکرا

ژووری هەواڵ

رۆژی چوارشەممە وەک دوا وادە دیاریکرا بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە هەڵەبجە تا ئێستا سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی بەشە نەوتەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 8.11.2023، دوا وەجبەی نەوتی ساڵانی رابردوو دابەش دەکرێت، هەرکەس وەرینەگرتووە دەتوانێت بەرمیل بەرێت و فولی بکات، دواتر چاوی پێناکەوێت.

ئەم ئاگادارییە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە کە کارتەکانیان کارایە، واتە لە مانگی 9ـی 2022 تا مانگی 10ـی 2023 نەوتیان وەرنەگرتووە.

شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە، نزیکە پەروەردەی هەڵەبجەیە و دەبێت کارتی نەتەکە و 103 هەزار دینار لەگەڵ خۆتدا بەریت تا 200 لیترەکەت پیبدەن.