کارمەندانی ۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لەکاتی پشکنینی دەرمانەکان. فۆتۆ: KMCA
سێ شوێن لەسەر فرۆشتنی دەرمانی قاچاغ داخران
ژووری هەواڵ
لە سۆران سێ دەرمانخانە بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی داخران.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.11.2023، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی، رایگەیاند، ئەو دەرمانخانانە مامەڵەیان بە دەرمانی قاچاغ و بێ سەرچاوە کردووە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا کراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان “هۆشداری دەدات بە ئەو شوێنانەی کە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشکییەوە دەکەن پابەندی گشت رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە ررووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەکاتەوە”.
هەفتەری رابردووش، سێ دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان لە دهۆک، بەهەمان هۆکار داخران.