پێشبینی رۆژانە

بزانە پێشبینی بورجەکەت چیە بۆ ئەمڕۆ؟

+964

ژووری هەواڵ

بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ 6ی نۆڤێمبەر بەمجۆرەیە:

کاوڕ
تووشی هەندێک نارەحەتی دەبێت لە کارەکەت و بیرکردنەوەی سلبی بەسەرتدا زاڵ دەبێت، بەڵام لایەنی سۆزداریت باش دەبێت و چاوەڕوانی سوپرازیزی رۆمانسی بە.

گا
دەرفەتێک دێتە بەردەمت بۆ چارەسەری هەندێک گرفت لە کارەکەت کە رووبەڕوویان بوویتەتەوە، هەرگیز هەوڵمەدە لەرووی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربهێنیت.

دووانە
باشترە ئەمڕۆ کەمێک بە ئاگابیت و دووربکەویتەوە لە هەندێک لەو هاوپیشانەی دەیانەوێت زیانت پێ بگەینن، خاڵی هاوبەشی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یارمەتیدەرە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و نوێ بوونەوە.
قرژاڵ
ئەمڕۆ بە قۆناغێکی پڕ لە ئەزموون و تاقیکردنەوە لەرووی پیشەییەوە تێدەپەڕیت و سەرکەوتن لە رێگاتدایە، بەخت یاوەر دەبێت لەرووی سۆزدارییەوە و چێژ لەکاتەکانت ببینە.
شێر

کەسایەتیەکی کاریگەر هەیە لە کارەکەت، بەڵام ئاگاداربە لە پەیوەندییەکانت بەتایبەت ئەوانەی نوێن، گرنگە پلان هەبێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت بۆ داهاتوو تا پێکەوە بزانن چۆن هەنگاو دەنێن.
فەریک

پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات بەرامبەر پیشەکەت هەموو شتێک باش دەبێت و کاتی دەوێت، سۆزێکی زۆر دەبەخشیت بە خۆشەویستەکەت بەڵام وریابە رەنگە هەندێک بابەتی رابردوو دووبارە بێتەوە رێگات.
تەرازوو

ئەمڕۆ زیاتر لە رۆژانی رابردوو بیر لە کارەکەت دەکەیتەوە بەشێوەیەکی وردتر و ئاگاداربە تووشی شەرمەزاری نەبیت، بەرامبەرەکەت لەرووی سۆزدارییەوە رەنگە کەمێک سەرقاڵ بیت و پێویست ناکات زیاد لە سنوری پێویست دەست وەربدەیتە کارەکانییەوە.
دووپشک

گۆڕانکاری ئیجابی روودەدات لەرووی پیشەییەوە و سەردەکەویت، لایەنی سۆزداریت ئارامە و ئەگەری هاوسەرگیری هەیە یان ژووانێکی رۆمانسی.
کەوان

رەنگە ئەمڕۆ کۆمەڵێک یاسای نوێ لە کارەکەت رووبەڕووت بێتەوە و دەبێت بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت، چارەنووست لەرووی سۆزدارییەوە یەکلادەبێتەوە و هەندێک گۆڕانکاری لە رێگایە.
گیسک

جگە لە کارەکەت رەنگە ئەمڕۆ واژۆی رێکەوتنی کارێکی بازرگانی بکەیت یان دەرفەت بێتە بەردەمت، پێویست بڕیاری بوێرانە بدەیت لەرووی سۆزدارییەوە.
سەتڵ

متمانەت بە خۆت لە کارەکەت زیاتر دەبێت و قۆناغی نوێ دەست پێدەکات، رۆمانسی بوونی بەرامبەرەکەت لەرووی سۆزدارییەوە رەنگە هەندێک جار تووشی شۆکت بکات و لە ئاست چاوەڕوانیت نەبێت.

نەهەنگ

هەندێک لەو بابەتانەی لە کارەکەت ناڕوون بوون و کێشەیان بۆ دروست کرد بوویت ئەمڕۆ روون دەبێتەوە، لەرووی سۆزدارییەوە باشترە هێندە کێشەکان گەورە نەکەیت و رەفتارت ئاسایی بێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت.