حەوتەم جارە لە سێ مانگدا

سەنتەری گوندی گوهەرزێ لە ئامێدی بۆردوومان کرا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەرە بەیانی ئەمرۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەچڕی دەورووبەری گوندەکانی رۆژهەڵاتی ئامێدیان بۆردوومانکرد، دوو موشەک لەسەنتەری گوندی گوهەرزێی قەزای ئامێدی کەوتەوە، بەڵام جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.

رەڤەند گوهەرزی، دانیشتووی گوندەکەیە و بە 964ی وت، “بەیانی زوو لە خەودا بووین، دەنگێكی گەورە بیسترا، فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی و بەهەڕەمەکی دووروبەری گوندەکەیان بۆردوومان دەکرد، دوو موشەک لە سەنتەری گوند کەوتووەتە خوارەوە و تەنیا زیانی مادی هەبووە”.

بەوتەی ئەو هاوڵاتیەی گوندی گوهەرزی، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەوە حەوتەم گوللە تۆپە و حەوتەم جارە سەنتەری گوندەکەیان بۆردوومان کراوە، هەندێکجار زیان بەر ئۆتۆمبێڵ و ماڵەکانی ئەو گوندە کەوتووە”.

عەقید دارا جەمال حەمید، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئامێدی بە 964ی وت، “ئاگاداری ئەوەین دووبارە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی گوهەرزیان بۆردوومان کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە”.

بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە گوندێکی دێرەلوک کەوتووەتەوە

بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە گوندێکی دێرەلوک کەوتووەتەوە