لە سلێمانی

بارانی هەینی رابردوو 90 فیدەری کارەبای پەکخست

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

رۆژی هەینی رابردوو بارانێکی بەخوڕ باری و بووە هۆی پەککەوتنی 90 فیدەری کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، یەکەم بارانی هەموو ساڵێک کۆمەڵێک کێشە و گرفتی هونەری بۆ کارەبا دروست دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو کێشانەی هەیە بەهۆی ئەو بارانەوە دەردەکەون.

بارانەکەی رۆژی هەینی 3.11.2023، 90 فیدەری کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی پەکیان کەوت، تیمەکان توانیان لە ماوەی 24 کاتژمێردا چارەسەری کێشەکان بکەن.

فیدەرەکانی کارەبا هەریەکە و چەند محاویلەیەکی کارەبای لەسەرە، لە کاتی دروست بوونی کێشە دەیکوژێننەوە.

رۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە و لە هەولێر بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوەوە بەشێک لە شەقام و گەڕەکەکان ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبوو، لە سلێمانیش کێشەکان رووبەڕووی کارەبا بووەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پیره‌مه‌گروون خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو ئ...

پیره‌مه‌گروون خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لافاو ئاماده‌ ده‌كات