50 قوتابی خەڵاتیان وەرگرت
لەماوەی 9 ساڵدا تەنیا دوو فێستیڤاڵی ئامادەییەکانی کوڕان لە دهۆک ئەنجامدراوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە دهۆک فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی مەیدانی قوتابخانەکانی ئامادەیی بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە دەڵێت، بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی چەندین ساڵە نەیانتوانیوە ئەو چالاکیە ئەنجامبدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5.11.2023، عادل بریفاکانی، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی یاری وەرزشی بە 964ـى وت، لەسەر ئاستی پەروەردەی “رۆژئاوا و رۆژهەڵات” 21 قوتابخانەی ئامادەی بۆ کوڕان بەشدارییان کرد.
وتیشی، قوتابیەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک 16 یاری وەرزشییان ئەنجامدا، هەروەها 50 خوێندکار خەڵاتیان وەرگرت.
“زیاتر لە شەش ساڵە، بەهۆی نەبوونی بودجە و شەڕی چەکدارانی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمانتوانیوە هیچ چالاکییەک ئەنجام بدەین”، عادل بریفاکانی وای وت.
لە ساڵی 2014ـەوە ئەمە دووەم فێستیڤاڵی وەرزشی مەیدانییە بۆ قوتابخانە ئامادەییەکان لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر