خاوەنەکەی دیار نییە

سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە حەسەکە خستە خوارەوە

964+

ژووری هەواڵ

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند، سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە نزیک بنکەی تەل بەیدەر، لە رۆژئاوای کوردستان خستووەتە خوارەوە.

روانگەی سوری سەرەتا بڵاویکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خراوەتە خوارەوە، بەڵام دواتر هەواڵەکەی سڕیەوە و تا ئێستا روون نییە کە خاوەنی درۆنەکە کێیە.

پێشتر گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق”، بانگەشەی ئەنجامدانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کرد بۆ سەر بنکەی تەل بەیدەر.

تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

لە رێکەوتی 5.10.2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەرپرسیارێتی خستنەخوارەوەی “درۆنێکی تورکیای” لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەئەستۆگرت و رایگەیاند، رێوشوێنێکی خۆپارێزی بووە. بەڵام دواتر وەزارەتی بەرگری تورکیا رەتیکردەوە درۆنەکە هی ئەوان بوبێت.

تورکیا: ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە هی ئێمە نەبوو

تورکیا: ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە هی ئێمە نەبوو