لە قوتابخانەیەک تەنیا 15%ی قوتابیەکان کرێی خوێندنیان داوە

لە سلێمانی قوتابخانە تایبەتەکانیش بەرەو قەیران دەچن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

قوتابخانە تایبەتیەکانی سلێمانی دەڵێن، بەهۆی کێشەی داراییەوە بەشێکی بەرچاو لە خێزانی قوتابیەکان هێشتا کرێی خوێندنی منداڵەکانیان نەداوە، ئەمەش دوای دوو مانگ لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.

زەنگی ساڵی نوێێ خوێندن لە 13.9.2023 لێدرا، لەبەشی هەرە زۆری قوتابخانە حکومییەکانی سلێمانی بەهۆی بایکۆتەوە هێشتا پرۆسەی خوێندن دەستیپێنەکردووە، قوتابخانە تایبەتەکان دەڵێن، ئێمە دوو مانگ دەبێت دەواممان دەستپێکردووە، بەڵام قەیرانی دارایی کێشەی زۆری بۆ ئێمەش دروستکردووە.

بەڕێوەبەری یەکێک لەو قوتابخانە تایبەتەکان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لەو کاتەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکردبوو لای ئێمە پرۆسەی خوێندن دەستیپێکردووە، بەڵام گرفتیان لەگەڵ کەس و کاری قوتابیان هەیە.

تا ئەم ساتە 15% قوتابیان کرێی خوێندنیان بۆ دراوە و کەس و کاری قوتابی هەیە ئەمساڵ پارەی ساڵی رابردووی لاماوە و پارەکەیان بۆ دەهێنێت، ئەمە قسەی بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی 964، لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی سنووری پارێزگای سلێمانی پۆلی 12-ەکان دەوامیان دەستیپێکردووە، لە هەندێک قوتابخانەدا چەند پۆلێکی دیکە دەوام دەکەن، بەڵام بەرپرسانی پەروەردەی شارەکە ئامادەنین هیچ لێدوانێک لەو بارەیەوە بدەن.

مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی: حكومه‌ت خۆی كۆتایی به‌ ...

مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی: حكومه‌ت خۆی كۆتایی به‌ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌هێنێت