پارکی ئازادی رووناک دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی چاکسازی لە رووناککەرەوەکانی پارکی ئازادی دەکات و لە هەرکوێیەک گڵۆپ، بلاجکتۆر یان ستوونێک کێشەی هەبوو چاکیان دەکاتەوە.

پارکی ئازادی لە ژێر نۆژەنکردنەوەی تەواوی بەشەکانیدایە و بە پێی زانیارییەکانی 964، تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکە ساڵێکی دیکەی پێویست دەبێت.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەوەی ئێستا دەکرێت چاکسازیکردنی مانگانە و وەرزییە و بەهۆی هاتنی وەرزی بارانبارینەوە دەکرێت.

وتیشی، “پڕۆژەی چاکسازیکردن لە تەواوی ژێرخانی کارەبای پارکەکە لە چوارچێوەی نۆژەنکردنەوەی پارکەکەدایە و ئەویش دەستی پێدەکرێت و ئەنجام دەدرێت و هەموو پارکەکە رووناک دەکرێتەوە”.

پارکی ئازادی لە سلێمانی رووبەرەکەی 176 دۆنمە، بە هەشت قۆناغ نۆژەن دەکرێتەوە و دوو ملیار دیناری بۆ دابین کراوە.

دەریاچە سەرەکییەکەی پارکی ئازادی فراوان دەکرێت

دەریاچە سەرەکییەکەی پارکی ئازادی فراوان دەکرێت