نەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هەڕەشەکان لەسەر ئەمریکا
ئه‌مڕۆ بلینكن ده‌گاته به‌غدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به په‌له بگاته به‌غدا، هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌كه له خشته‌ی سه‌ردانه‌كانی نه‌بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جیهانی بڵاویان كردۆوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی بلینكن په‌یوه‌ندی به‌و هێرشانه هه‌یه، كه له دوای شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی “سه‌ر به ئێران” له عێراق كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه و له‌وێدا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای راگه‌یاند، له‌وه‌ی پشتگیری له ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ناكات بۆ راگرتنی شه‌ڕ.
بلینكن له‌وێ رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌ماسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رێكبخاته‌وه.