لە هەولێر 28 ملیم باران باری

شارەوانی شەشی هەولێر: هۆکاری پەنگخواردنەوەی ئاو فڕێدانی زبڵێکی زۆرە لە مەزراکان

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای بارانە بەخوڕەکەی دوێنێی هەولێر، رێژەیەکی زۆری ئاو لە کۆڵانەکانی گەڕەکی مامزاوەی هەولێر پەنگیخواردەوە و چەند ماڵێک زیانیان بەرکەوت، هاوڵاتیەک دەڵێت، ماوەی 10 ساڵە ئەوە حاڵمانە و بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەکەش دەڵێت، زبڵێکی زۆر فڕێدەدرێتە ناو مەزراکان بۆیە ئەوە دووبارە دەبێتەوە.

لە گەڕەکی مامزاوە خاوەنی یەکێک لەو ماڵانەی زیانی بەرکەوتووە بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، ماوەی 10 ساڵە ئەوە حاڵمانە و هەموو ساڵ ئاو دێتە ماڵەکەمان و کەلوپەلەکانمان بێ کەڵک دەبن.

عەبدوڵا گەردی بەرێوبەری شارەوانی شەش بۆ 964 وتی، ‘ئەو بارانە بەخوڕەی دوێنێ چاوەڕوان نەکراو بوو، بەڵام هۆکاری دووبارەبوونەوەی پەنگخواردنەوەی ئاو لەو کۆڵانانە فڕیدانی زبڵێکی زۆرە لە مەزراکان، دوێنێ لەیەکێک لە مەزراکان حاویەیەک زبڵمان دەر‌هێناوە”.

بەگوێرەی ئاماری کەشناسی هەرێم لەماوەی چەند كاتژمێرێک لە پارێزگاری هەولێر 28 ملیم باران باریوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە

ئەو شوێنانەی لە هەولێر لافاوی تیادا دروستبووە