35 هەزاریان دانیشتووی هەڵەبجەن
ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشداربوون
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی، 120 هەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوە سەردانی نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەیان کردووە.
هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، 85 هەزار گەشتیاری دەرەوەی هەڵەبجە و 35 هەزار دانیشتووی هەڵەبجە سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
“لە هەردوو دەروازەی زەمەقی و دەرەشیش، 85 هەزار گەشتیار داخڵی نێو پارێزگای هەڵەبجە بوون”، هەورامان جەلال وای وت.
بڕیارە سێ رۆژ فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە دەروازەی شار لیژنەیەکی داناوە و ژمارەی ئەو کەسانە تۆماردەکەن کە بەرەو شوێنی فێستیڤالەکە دەڕۆن.
دوێنێ یەکەم رۆژ بە سەردانیکەرانی ناوخۆ و دەرەوە 70 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردبوو.