هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەیەکی سەربازی هەرێمی کوردستان.
ئاژانسی رۆیتەرز هێرشێک پشتڕاستدەکاتەوە
ئایا هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە هەولێر؟
964+
فەهمی نەبی
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە دوێنێ پێجشەممە درۆنێک لە سەربازگەی هەریر خراوەتە خوارەوە، بەڵام نازانرێت زیانەکانی چی بوون، درەنگانی شەوی رابردوو گروپێک کە ناویان لە خۆیان ناوە مقاوەمەی ئیسلامی رایانگەیاند، “بە دوو درۆن هێرشمان کردووەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لەنزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر”.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی رۆیتەرز ئەو هەواڵەی بڵاوکردوەتەوە، هەرچی بەیاننامەی گروپی مقاوەمەی ئیسلامیە درەنگانی شەوی رابردوو بووە.
964 لەرێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە ویستی دڵنیابێتەوە لە هەبوونی هێرشکردنە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک ئاگاداری هێرشی لەمجۆرە نەبووە و هیچ کەسێک لە نزیکی ئەو شوێنە گوێی لەدەنگی هیچ تەقینەوەیەک نەبووە.
لەماوەی رابردوو چەندجارێک لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق کراونەتە ئامانج، چەند جارێک دوای هێرشەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوی دەبوو، بەڵام بە سۆراغی 964 هێشتا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ قسەیەکی لەبارەی رەتکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە نییە.