گوێزی ئەمریکی بووە

دەیانویست زیاتر لە یەک تۆن گوێزی خراپ بوو ساغ بکەنەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سەیدسادق زیاتر لە یەک تۆن و نیو گوێز دەستیبەسەردا گیرا و پاش پشکنین دەرکەوتووە کە کۆنە و کەڕوو لێیداوە، بۆیە بڕیاری لەنێوبردنی دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.11.2023، تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، گوێزەکە لە جۆری ئەمریکی بووە و لەناو دوو ئۆتۆمبێلی پیکاب لە بازاڕ دەستیبەسەردا گیراوە، خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاوڵاتیانی بفرۆشێت.

“پاش ناردنی نمونەی بـۆ تاقیگەی پشکنینی بەڕێوەبـەرایەتی خۆپاراستنی تـەنـدروستی سلێمانی، لە ئەنجام دەرکـەوت کە شیاوی خواردن نییە بۆ مرۆڤ و بە فەرمانی قایمقامی سەیدسادق سەرجەمیان لەنێوبران”، تەها ئەحمەد وای وت.

ئێستا له‌ بازاڕه‌كاندا گوێزی ناوخۆ فرۆشی کەمبووەتەوە، دووكان و سۆپه‌رماركێت و بازاڕی تایبه‌ت به‌ گوێز زیاتر گوێزی هاوردە و بەتایبەت ئەمریکی دەفرۆشن.

قایمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر هەنگوین و گوێزی...

قایمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر هەنگوین و گوێزی خراپ بوو