دوو رەقەمی جیاواز

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا و هێشتا پێوەرەکەی روون نییه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، روانگەی بومەلەرزەزانی ئەمریکی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە دوورگەی ته‌یمووری رۆژهه‌ڵاتی دا، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئیندۆنیسیا.

روانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە رۆژئاوای دوورگەکە، لە نزیک شاری کوپانگ، بە قوڵایی 36 کم.

لای خۆیەوە دەزگای بوومەلەرزەزانی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، “پلەی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە 6.6 پلە”. ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتووانی شاری کوپانگ کە دەکەوێتە رۆژئاوای دوورگەکە بە توندی هەستی پێکرا.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەی زیانی گیانی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا نییه‌، به‌ڵام بووەته‌ هۆی ئەوەی هەندێک بینای پاشماوە بڕووخێن، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ زووتر شوێنه‌كانیان چۆڵ كردووه‌ و هه‌ستیان پێكردووه‌.

ئیندۆنیسیا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام دووچاری بوومه‌له‌رزه‌ ده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی پێگه‌ی جوگرافییه‌كه‌ی، كه‌ به‌ “پشتێنی ئاگر” ناسراوه‌.

پارساڵ هه‌ر له‌ مانگی 11 بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی جاوه‌ی رۆژئاوای دا له‌ ئیندۆنیسیا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 602 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا.

بومەلەرزەیەکی دیکە رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند

بومەلەرزەیەکی دیکە رۆژئاوای ئەفغانستانی هەژاند