نەیمار لە کاتی پێکانەکەی بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت، فۆتۆ: AFP
سبه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دەکرێت
نه‌یمار كێشه‌ی له نێوان هیلال و به‌ڕازیل دروست كردووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌گه‌ڵ دوو هه‌فته‌یه تووشی پێكان بووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی یانه‌ی هیلالی سعودی و هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كراوه، بڕیاریش وایه سبه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكات، به‌ڵام هێشتا كێشه له نێوان فیدراسیۆنی به‌ڕازیل و یانه‌ی هیلال هه‌یه.
به‌ڕازیلییه‌كان ده‌یانه‌وێت پزیشكی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان رۆدریگۆ لاسمار، كه به‌ناوبانگه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكات، یانه‌ی هیلالیش پێیان باشه پزیشكی فه‌ره‌نسی سۆنێری كۆتیت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بكات، كه پسپۆڕی پێكانه قورسه‌كانه.
هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه كامه پزیشك نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی نه‌یمار ده‌كات، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، سبه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی نه‌یمار ده‌كرێت.
نه‌شته‌رگه‌ری و چاكبوونه‌وه‌ی نه‌یمار ده مانگی پێویسته، به‌مه‌ش زیانێكی زۆر به یانه‌ی هیلال كه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه‌شی داده‌بڕێت.