هەواڵ و زانیاری نوێ
منداڵێک لە باڵەخانیەکی بەرز کەوتە خوارەوە و نرخی نەوتی ماڵانیش ناخۆشی کردووە
964+
ژووری هەواڵ
منداڵێکی چوار ساڵ لە باڵەخانەیەکی بەرزەوە لە نهۆمی 10ـەی شوقیەک لە دهۆک کەوتە خوارەوە و دوای ماوەیەکی زۆر کەم گیانی لەدەستدا.
جەوەکە وردە وردە بەرەو باران و سەرما ئەڕوا نەوتی ماڵانیش وەک هەمیشە دەبێتەوە باس و خواس 964 بەدواداچوونی بۆ نرخی نەوت کردووە لە بازاڕەکانداو بەشێوەیەکی گشتی بەرزبووەتەوە، ئەوەی هەیە لە سلێمانی و دهۆک نرخەکان بەربوونەتەوە و لە هەولێریش لەچاو پێشوودا تا رادەیەک دابەزیوە.
ئەگەر نیازی راوە ماسیت هەیە ئەوە تا دووساڵی دیکە ناتوانی لە دەریاچەی دێوانە لە دەربەندیخان بیکەیت، چونکە قەدەغەیە و چەندکەسێک راویان کردووە بە ماسییەکانیشەوە دەستگیر کران.