هۆکارەکەی روونکراوەتەوە

دانیشتنی دادگا لەسەر کەیسی نەقیب محەمەد بۆ 28 رۆژی تر دواخرا

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ یەکەم دانیشتنی داداگاییکردنی کەیسی کوشتنی نەقیب محەمەد لە سلێمانی بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 کە ئێستا لە دادگای سلێمانییە، دانیشتنەکە هەر دەستی پێنەکردوەوە بەهۆی نەهاتنی پارێزەرانی تۆمەتبارەکان، دانیشتنەکە لەلایەن دادگاوە بۆ رۆژی 29.11.2023  .دواخرا

سەرەتا دادگا ویستی دانێشتنەکە دەستپێبکات و رۆشتنە ژوورەوە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارێزەرانی تۆمەتبارەکە کەمێک دواخرا، دواتر ئەو پارێزەرانە هەر نەهاتن و دانیشتنەکە بە تەواوی دواخرا.

دوێنێ سێشەممە، لە دانیشتنەکە کەسوکاری نەقیب مەحەمەد و ئەو کەسانەی کە لەگەڵیدا بریندار بوون وتەیان لێ وەرگیرا و بڕیار بوو ئەمڕۆ دانێشتنی دووەم بەڕێوە بچێت بەڵام دواخرا.

نەقیب محەمەد ئەوە ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ژنان بوو لە سلێمانی کە لە 4ـی کانونی یەکەمی 2021 لە کاتی ئەرکەکەیدا لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کوژرا.