بە ٨ ملیار دینار هەموو شەقامەكانی كوردستان هێڵكاری دەكرێن

+964

كوردستان ئەحمەد- هەولێر

هەشت ملیار دینار بۆ هێڵكای تەواوی شەقامەكانی شارەكانی كوردستان  تەرخان کراوە، پڕۆژەکە لە هەولێر چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی تیمێكی تایبەتەوە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە، هێڵكاری سەرجەم شەقامەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان بکەن.

بۆ ئەو مەبەستە 10 ئامێری تایبەت بە هێڵكاری بە گوژمەی پێنج ملیار دینار و بۆیاخی پێویست  بە بەهای سێ ملیار دینار كڕدراوە.

هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بە میدیای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگەیاندووە؛ لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەبەن، كە پێشتر لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە ئه‌نجامده‌درا.

هێڵكاری و بۆیاخكردنەوەی جارێكی دیكه‌ی شەقامەكان، بەشێكە لە پاكێجێكی فراوانی وەزارەتی ناوخۆ، كە كاركردنە لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.

+964 دەزانێت ئێستا تیمێكی وەزراەتی ناوخۆ لە توركیان بۆ كڕینی پێداویستی فسفۆر و رووناكی تایبەت و تاسەی دەستكرد

فازڵ حاجی، وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر به‌ +964ـی راگه‌یاند؛ ئێستا له‌ هه‌ولێر ده‌ستمان به‌و هێڵكارییه‌ كردووه‌، یه‌كه‌مین خاڵى ده‌ستپێكردنیشمان له‌ ناحیه‌ى عه‌نكاوه بوو‌، به ‌نیازین له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر پێویستى به‌ هێڵكاری بێت، بۆی ئه‌نجام بده‌ین.

“ئه‌و بۆیه‌ى به‌كارده‌هێنرێت گه‌ره‌نتى پێنج ساڵ مانه‌وه‌ى هه‌یه‌، بۆیه‌كه به‌ به‌رزى پێنج ملیم له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر شۆفێرێك كه‌ به‌سه‌رى دا ده‌ڕوات هه‌ستی پێبكات”. فازڵ حاجی وای وت، ئەوەشی خستەڕوو کە هەر كیلۆمەترێك لە هێڵكاری شەقامەكان یەك ملیۆن و 500 هەزار دیناری تێدەچێت.