هەواڵ
بزانە لەسەر چی بووە
له به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ بووه و چوار بریندار هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش رایگه‌یاند، دوو بنەماڵە له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌شه‌ڕ هاتوون و له ئه‌نجامدا چوار کەس بریندار بوون.
عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، به 964ی وت، شه‌ڕه‌كه له نێوان دوو بنه‌ماڵه بووه و له‌سه‌ر منداڵ به‌شه‌ڕهاتوون و ته‌قه‌ش كراوه، له ئه‌نجامدا چوار كه‌س بریندارن، كه دوو له برینداره‌كان بران و یه‌كێكیشیان خێزانی یه‌كێك له‌وانه.
وتیشی، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه نێچیرڤان فه‌خره‌دین وته‌بێژی ته‌ندروستی ئاكرێ به 964ی وت، سێ له برینداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش برینه‌كه‌ی سووك بووه و پێویستی به نه‌خۆشخانه نه‌بوو.