دیمەنی سەرێژبوونی ئاو سەر حەوزی قەزای سەیدسادق بۆ ناو گۆڕستانی قەزاکە - وێنە: 964
قوڕ و لیتەی هێنابووە سەر رێگاکە
رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە خاوێن کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
رێگای نێوان سەیدسادق بۆ هەڵەبجە پاککرایەوە، ئەوەش پاش ئەوەی بە هۆی پڕبوونی حەوزی ئاوی خواردنەوەی سەرشاخی سەیدسادق و رۆژانی ئاو بەناو گۆڕستانی قەزاکەدا، خۆڵ و خاشاکی قەبرستانەکەی راماڵی و زۆربەی هێنایە سەر رێگا سەرەکییەکە.
964 دوای سۆراغکردنی بۆی دەرکەوت، ئەو حەوزە ئاوەی، وەک خەزانێکی ئاو بەکاردێت و لە رێگەیەوە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەزای سەیدسادق دابین دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023، عومەر حوسێن بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەردین بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە بە 964 وتی، بەهۆی پڕبوونی حەوزی ئاوی خواردنەوە لەسەر شاخی سەیدسادق ئاوەکەی سەرڕێژ بوو، دواتر رژاوە و بەناو قەبرستانەکەدا هاتووەتە خوارەوە، لەگەڵ خۆیدا خۆڵ و خاشاکی قەبرستانەکەی راماڵیوە و هاتووەتەسەر رێگای سەیدسادق بۆ هەڵەبجە.
بە وتەی عومەر حوسێن بێت، خۆڵ و خاشاکی سەرگۆڕستانەکە ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی رێگای لاوەکی سەیدسادق بۆ هەڵەبجە کە بە “رێگای حەسار” ناودەبرێ، دروست کردبوو، لەلایەن تیمەکانیانەوە تا پاش نیوەڕۆ توانیویانە، رێگاکە پاکبکەنەوە و ئاستەنگی بەردەم شۆفێران نەهێڵین”.