شارێکی هاوبەشی بازرگانی لەنێوان هەرێم و ئێران دادەمەزرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەرپرسێکی بازرگانی ئێران رایدەگەیەنێت، ناوچەیەکی هاوبەشی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەنەوە و شوێنەکەشی لەناو هەرێمی کوردستاندا دەبێت.

نووری عەلی، یاریدەدەری پارێزگاری سنە ئاشکرای کردووە، ناوچەکە بازرگانی و پیشەسازی دەبێت و کاریگەری گەورەی ئابووری بۆ هەردولا دەبێت.

وتوشیەتی، “ئەو شارە بازرگانییە کۆتا رەزامەندی لە دیوی ئێرانەوە ماوە و بڕیار وایە بەو زوانە ئەو مۆڵەتە بدرێت و کۆتایی پێبێت”.

ئێران و هەرێم دەیەوێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز بکەنەوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، کە لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە وەریگرتووە، بڕیارە سێ ناوچەی بازرگانی و پیشەسازی هاوبەش لەنێوان هەرێم و ئێران بکرێنەوە.

ناوچەی ئازادی بازرگانی، شێوازێكی بازرگانی نێوان دوو وڵات یان زیاتره،‌ به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی بازرگانی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ره‌سمی گومرگی بۆ هه‌موو یان به‌شێك له‌ كاڵا و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌‌ نیشتمانییه‌كان.

سێ ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران دەکرێ...

سێ ناوچەی ئازادی بازرگانی لە نێوان هەرێم و ئێران دەکرێنەوە