زیاتر لە 30 کاتژمێرە

ئاگری ژێر کاکەی شەمامک کۆنترۆڵ ناکرێت

964+

توانا نەقی

ئاگرەكەی گوندی منارە لە ناحیەی شەمامک، تا ئێستا بەردەوامە، نزیکەی 32 کاتژمێرە ناوبەناو سەرهەڵدەداتەوە تا ئێستا نەکوژاوەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆلكردنیدان.

تا ئێستا شەش جار ئاگرەکە کوژاوەتەوە و سەری هەڵداوەتەوە بە ئێستاشەوە هەر دەگڕێت.

کاروان عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، بنکەکانی ئاگر کوژێنەوەیان زیاد کردووە بۆ تیمی شەش بنکە بەڵام چونکە کای تێدایە کۆگاکان کۆنترۆڵ ناکرێت بە ئاسانی.

وتیشی، کۆنترۆڵی دەکەن و بەس دووکەڵ دەمێةێتەوە، لەچی دوای دوو کاتژمێر دەبێتەوە ئاگر و سەرهەڵدەداتەوە، ئێستا تیمەکانی بنکەی دیبەگە و قوشتەپە لەوێن.

چارەسەرێک هەیە دەبێت خاوەنی کۆگاکان ئەو کا سووتاوە بهێننە دەرەوەی کۆگاکان ئەو کاتە ئەگەری کۆنترۆڵکردنی کۆتایی زیاتر دەبێت، کاروان عەلی وای وت.

ئاگرەكەی گوندی منارە لە ناحیەی شەمامک، تا ئێستا بەردەوامە، لە كاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانەوە تا ئێستا نەکوژاوەتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆلكردنیدان.