ئامانجی گه‌وره‌ی هه‌یه
په‌یمان عومه‌ر به خۆڕایی مه‌شق به كچانی چه‌مچه‌ماڵ دەکات
964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
په‌یمان عومه‌ر كچه وه‌رزشوانێكی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه و به خۆبه‌خشانه مه‌شق و راهێنان به تیپی تۆپی پێی كچانی قه‌زاكه‌ی ده‌كات.
په‌یمان مامۆستای وانه‌بێژه و پێشتریش خۆی یاریزان بوو.
ئه‌و به 964ی راگه‌یاند، ئێستا ده‌وام نییه و هه‌فتانه سێ رۆژ مه‌شق به كچه‌كان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو یاریزانی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی كچانی عێراق كراون و ئێستا له كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
په‌یمان ئامانجی ئه‌وه‌یه په‌ره به ئاستی كچانی چه‌مچه‌ماڵ بدات و بیانكات به یاریزانی ئاستبه‌رز له تۆپی پێدا.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا