مامۆستایانی و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: 964
هەندێکیان بایکۆتیان کردووە
وتهبێژی زانكۆی سلێمانی بۆ 964: ئهمڕۆ دهوامی زانكۆ و خوێندنی باڵاش دهستیپێكرد
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
وتەبێژی زانکۆی سلێمانی دەڵێت ئەمڕۆ دەوام لە زانکۆ دەستی پێکردووەتەوە و هەموو شتێک ئاساییە.
د. یۆهان عوسمان وتهبێژی زانكۆی سلێمانی ئەم قسانەی بۆ 964ی کردو دەڵێت لە بەیانی ئەمڕۆوە هەم خوێندکاران و هەم مامۆستایان، ئەوانەی بەشە وانەیان هەیە ئامادە بوون.
964 هێشتا نازانێت هەڵوێستی ئەو مامۆستایانە چییە، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە بەردەم زانکۆ کوبوونەوە و وتیان دەوام ناکەین.
ئەو رۆژە مامۆستا و فەرمانبەرەکانی زانکۆ ژمارەیان زۆر نەبوو، بەڵام وەک خۆیان وتیان ئەوەی کردوویانە، تەنیا کۆنگرەی رۆژنامەنووسییە و بە نیازن دوای ئەوە گردبوونەوەی گەورەتر بکەن.
یەکێک لە مامۆستاکان بە پەیامنێری 964ی وت ”لە بایکۆت بەردەوام دەبین بەڕێز گیان”.
ئەو مامۆستایە و مامۆستا و فەرمانبەرەکانی هاوڕێی دەیانوت موچە و شایستەی داراییان لەلای حکومەتە، با پێیان بدرێتەوە، ئەوانیش دەوامی خۆیان دەکەن.
قسەی مامۆستاکان لێرە ببینە
هەر رۆژێک پێش کۆبوونەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە (رۆژی چوارشەممە) ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند کە مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکاران هەقی خۆیانە ماف شایستەی داراییان وەربگرن، بەڵام ئیتر بڕیاریانداوە دەوام دەست پێ بکاتەوە ”ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (23) هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان”.
راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی زانکۆ لێرەیە
زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەدات
جگە لە دەستپێکردنەوەی خوێندن، ئەم چەند رۆژە زانکۆی سلێمانی و باقی زانکۆکانی دیکە خەریکی دەستپێکردنی دەوامی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا).
964 لە د. یۆهانی پرسی لای ئێوە چ باسە؟ ئەویش وتی ”ئەمڕۆ 1630 وەرگیراو دهستبهكاربوونیان بۆ دهكرێت و پەیوەندی بە بەش و کۆلێژەکانیانەوە دهكهن.