پڕ چالاکی بووە

لە ئەشکەوتێکی کوردستان یادی هاڵۆوین کرایەوە

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

گرووپێک کچ و کوڕی گەنج ئەشکەوتی سناوەیان بە کودوی زەرد و خێوی دەستکرد، کە سیمبولی هاڵۆوینە رازاندەوە و شەوەکەیان بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێکرد.

هاڵۆوین بۆنەیەکی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا له‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌می هەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە، خه‌ڵك جلوبه‌رگی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ له‌ به‌ر ده‌كه‌ن و دێنه‌ سه‌رشه‌قام و ئاهەنگ دەگێڕن، منداڵان بە تورەگەیەکەوە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و شیرینی کۆدەکەنەوە.

وا گومان دەکرێت مێژووی ئەو بۆنەیە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا بگەڕێتەوە، کە سێلتیکەکان بۆ هاتنی وەرزی سەرما ئاگریان کردووەتەوە و ئاهەنگیان گێڕاوە.

مەراسیمەکەی ئەشکەوتی سناوە لەلایەن گرووپی شاخەوانی Kurdistan tourism سەرپەرشتی دەکرا و زیاتر لە 50 کەس بەشداربوون تێیدا.

دیار زرار، یەکێک لە بەشداربووانی بۆنەکە بە 964ی وت، شەوەکە لەبیرنەکراو و پڕ چالاکی بوو، دڵخۆشم کە دەبینم لە کوردستانیش یادی بۆنە جیهانییەکان دەکرێتەوە.

ئەشکەوتی سناوێ دەکەوێتە ناحیەی سکتانی سەر بە قەزای کۆیە، دوو کیلۆمەتر لە گوندی سناوەوە دوورە، دەکەوێتە شوێنێکی سەخت و دژوار، پێشتر ئەو ئەشکەوتە وەک نەخۆشخانە بەکار هاتووە لە کاتی شۆڕشەکانی کورددا.

هەشتەم ئەشکەوتی کریستاڵی لە هەرێم دۆزرایەوە

هەشتەم ئەشکەوتی کریستاڵی لە هەرێم دۆزرایەوە