جوتیاران هەر ناڕازین
قایمقامی مەخمور: كێشەی جوتیاران چارەسەر كرا
964+
ئەحمەد شەمزین
دوای ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا جوتیارانی مەخمور دووجار رێگای سەرەكی هەولێر – مەخموریان گرت بۆ ماوەی 12 كاتژمێر رێگایان نەدا هیچ هاتوچۆیەك بكرێت ئێستا بڕیاردراوە بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
کێشەی ئەو جوتیارانە ئەوە بوو کە رێگە نەدەدرا لە بازگەکانی هەولێرەوە پەین و بنەتۆو مادەی کیمایی و ئاژەڵ لە هەولێرەوە بۆ مەخمور بچێت.
رزگار محمد اسماعیل قایمقامی قەزای مەخمور بە 964ـی وت، بڕیاریان بۆ هاتووە لە هەفتەی داهاتووەوە جوتیاران دەتوانن بە پێی رێکارەکان پێداویستییەکانیان بهێنن.
وتیشی، لە رێگەی نوسراوبۆ قایمقامیەت و کشتوکاڵ لیژنەیەک بە پێی خشتە ناوەکان و بابەتەکان دیاری دەکات کە دەیانەوێت بیهێنن.
حاجی عەلی نوێنەری جوتیارانی مخمور بە 964وت، جوتیاران تا ئەو رێكارانە جێبەجێ دەكەن كات نامێنێ بۆ وەرزی چاندنی تۆ و ئەم بڕیارە تەنیا بۆ بەفیڕۆدانی كاتی جوتیارەكانە، كاتەكە تەواو دەبێت مامەڵەكە تەواو نابێت، چونكە بە سێ لێژنە تێپەر دەبێت لێژنەی قایمقامیەت لێژنەی كشتوكال لێژنەی هەواڵگری سەربازی، بڕیارەکە نوێ نییە و پێشتریش هەبووە.
جوتیارانی مخمور لەماوەی مانگێكدا دووجار رێگای سەرەكی هەولێر مەخموریان داخست بەهۆی رێگە نەدانیان بە هێنانی پەین و بنەتۆ و کیمیای لە لایەن بازگەکانی عێراقەوە
پێداچوونەوە: توانا نەقی