قەیرانی گاز سەری هەڵداوە و شوفێرانی بارهەڵگر نیگەرانن

+964 – دیالە

دێسکی عەرەبی

لەناحیەی جەلەولا لە پارێزگای دیالە، قەیرانی “گاز” سەری هەڵداوە و ریزی سەرەی ئۆتۆمبیل و بارهەڵگرەکان بە درێژایی چەند کیلۆمەترێک ریزیان بەستووە.

شۆفێری ئوتۆمبێل و بارهەڵگرەکان بەناچاری لە دەرەوە دەخەون، بەو هیوایەی پێش ئەوەی ئەو بڕە گازەی لە وێستگەی سووتەمەنییەکە ماوە و تەواوبێت، ئەوان پێی بگەن.

بەڵام شەو مانەوەی هەندێکیان بێهودە بوو، چونکە ئیدارەی وێستەگەکە پێی وتن: “سێ ڕۆژە گازمان نەماوە”.

ئەحمەد محەمەد کە شۆفێری بارهەڵگرێکی جۆری (كيا)ی مامناوەندە بۆ 964+وتی :

لەپێناو دەستکەوتنی بڕێکی دیاریکراو لە گاز، لە دوێنێ نیوەشەوەوە ئێمە لێرەین، ئۆتۆمبێلەکانمان لەم سەرەیەدا داناوە کە سەرەتای هەیە و کۆتاییەکەی بە چاو نابینرێت.

لەناچاریدا لەسەر شەقامەکە رۆژ دەکەینەوە، بەڵام بەڕێوەبەری وێستگەکە دێتەوە دەرەوە تا پێمان بڵێت گاز نەماوە. کاتێک وەزارەت دەڵێت سووتەمەنیمان داوە بە وێستگەکان ئەی گازەکە بۆ کوێ چوو؟ ئەوەی روودەدات ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە گازەکە دەدزرێت و چاوپۆشی لەبابەتەکە دەکرێت، لێرەدا ئێمە بووینەتە قوربانی.

ئەحمەد محەمەد وتیشی: ئێمە خاوەنی خێزانین، لەسەر داهاتی ئەم ئۆتۆمبێلانە دەژین. چەند ڕۆژێکیشە گاز نییە، بۆیە ئۆتۆمبیلەکانمان کار ناکەن.