گوندی گەرەوان لە قەزای رواندز. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
نزیکەی 100 ملیۆن دیناری تێدەچێت
گوندی گەرەوان دەبێتە خاوەنی بنکەیەکی تەندروستی
هاوبەش ئەبوبەکر
لە قەزای رواندز، بەردی بناغەی بنکەی تەندروستی گەرەوان دانرا و نزیکەی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 27.10.2023، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، بە گوژمەی 97 ملیۆن و 575 هەزار دینار، بەردی بناغەی بنكەیەكی تەندروستی جۆری سی لە گوندی گەرەوان لە قەزای رواندز دانرا و لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەكرێت.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای کردنەوەی ئەو بنکەیە، گوندی گەرەوان زیاتر دەبوژێتەوە و رێگەی نزیک بنکەکە دەبێتە رێگەیەکی سەرەکی.
گوندی گەرەوان، سەر بە شارۆچكەی رواندز، لەپارێزگای هەولێر، زیاتر لە 400 ماڵی لێدەژین.