چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
پەرلەمانتارێک وەڵام دەداتەوە
زیادکردنی 100 هەزار دیناری خانەنشینان هەرێم دەگرێتەوە؟
964+
پێشەوا محەمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە پێی دەستوور دەبێت خانەنشینانی هەرێم لەو 100 هەزار دینارە زیادەیە سوودمەند بن کە بەغدا بڕیاری لێداوە، “بەڵام سوودمەند نابن”.
رۆژی سێشەممە حکومەتی عێراق بڕیایدا هەموو ئەو خانەنشینانەی موچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە بڕی 100 دیناریان بۆ زیاد بکات، ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی وت، “مادەی 14ـی دەستووری عێراق دەڵێت هاوڵاتیانی عێراق لە هەرشوێنێک بن یەکسانن، بەڵام سیستمی خانەنشینی هەرێم و بەغدا و یاساکانیان جیان و ئەو پارە زیادەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم دابین ناکرێت”.
وتیشی، “دادگای فیدڕاڵی داوای لە هەرێم کردووە پابەند بێت بە یاسای خانەنشینی عێراقەوە و ئەگەر ئەوە رووبدات دەکرێت قسە لە رەوانەکردنی ئەو 100 هەزار دینارە زیادە بکرێت بۆ خانەنشینانی هەرێم”.
کەمترین موچەی خانەنشینی لە عێراق لەنێوان 450 بۆ 500 هەزار دینارە و لە هەرێمیش لەنێوان 200 بۆ 300 هەزار دیناردایە.
حکومەتی عێراق هاوکات بڕیاریداوە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە پلەی 8 و 9 و 10ـەن و هیچ دەرماڵەیەک وەرناگرن، بە رێژی %50 دەرماڵەی هەمیشەییان بۆ هەژمار بکرێت.