دیمەنێک لە شاری یاری سمایلاند لە کەرکوک. وێنە: 964
لە کەرکوک بووە
لەشاری یاری مێرمنداڵێک لەسەر یەکێک لە یارییەکان بەربووەتەوە گیانیلدەستداوە
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
مێرمنداڵێک لەشارێکی یاری لە کەرکوک لەسەر یەکێک لە یارییەکان بەربووەتەوە و تا گەیەندراوە بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.
رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر بووە، کارمەندێکی شاری یاری سمایلاند، ئەو هەواڵەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.
سامان یابە وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە964ـی وت، ئەو مێرمنداڵەی بەربووەتەوە، تەمەنی 14 ساڵانە ناوی (ع،م،م) لەسەر یەکێک لە یارییەکان بەربووەتەوە و بەر لەوەی بیگەیەنن بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدابوو.
بەوتەی سامان یابە، تەرمی ئەو مێرمنداڵە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی بۆ پشکنین.