دیمهنێكى پۆلیسى ژینگه‌و دارستانى شه‌قڵاوه سه‌قاڵى گواستنه‌وه‌ى داره دهستبهسردا گیراوه‌كانه... وێنه: دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵا,ه
سێ تراكتۆر دارى به‌ڕووى بڕیبوو
لەسەر داربڕین 15 رۆژ بەند دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، له گوندێكی ناحیه‌ى هیران داربڕێكیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئەو بارە دارە گرتووە کە داربڕەکە لای بووە، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، رۆژانه له‌و سنووره ده‌ست به‌سه‌ر دارى بڕاودا ده‌گیرێت.
جه‌عفه‌ر شێخ مه‌موودی، به‌رپرسی به‌شی جوڵان له پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ له گوندى شێخسیان له‌ناحیه‌ى هیران داربڕێكیان ده‌ستگیركردووه و ره‌وانه‌ى به‌رده‌مى دادوه‌ریشیان كرد‌ووه.
وتیشی “دادوه‌ر داربڕه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى 15 رۆژ به‌ند كرد‌ووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زیاتر له سێ تراكتۆر دارى بڕاو له‌و كه‌سه گیراون و ته‌واوى داره‌كانیش ته‌ڕ بوون و له جۆرى به‌ڕوو بوون.
ئه‌م به‌رپرسه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه رۆژانه ده‌ست به‌سه‌ر دارى بڕاو له‌سنوورى شه‌قڵاوه‌دا ده‌گرن و هه‌ندێك جاریش داربڕه‌كانیش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو بیكاب داردا گرتووه و خاوه‌نه‌كانیشان راده‌ستى دادگا كردوون.
روونیشیكرده‌وه كه له سنوورى شه‌قڵاوه‌دا، سه‌رپێچییه‌كان به‌پێی وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێت، له به‌هار راوكردن و هاوینان بیرلێدان و له پاییز و زستانیش داربڕین ئه‌نجام ده‌درێن.