بەهۆی باران و لافاو
پردێکی سەر رێگای کەلار سلێمانی زیانی بەرکەوتووە
964+
توانا نەقی
بەهۆی هاتنی ئاوی چەم و بارینی بارانی بەخوڕ پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاراستەی رۆیشتن لە کەلارەوە بۆ سلێمانی بەشێکی کەمی زیانی بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ هەینی 27.3.2026 هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی زیانی پردەکەوە هاتوچۆ دەبێتە یەک ئاراستە تاوەکو چاکی دەکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تیمەکانی هاتوچۆی سەرقاڵی کارکردن و دانانی هێمان، واتە هاتوچۆکردن لەسەر پردەکە دەبێتە یەک ئاراستە تاوەکو چاککردنی ئەو بەشەی.
هاتوچۆ دەڵێت، تکایە بۆ ئەومەبەسته ئاگاداربن بۆ ئەوەی توشی رووداوی نەخوازراو نەبن و بە وریاییەوە ئەو رێگایە بەکار بهێنن.