دیمه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا... وێنه: پۆلیسی دارستانى پیرمام
سەرما نزیکە و دار بڕین دەستیپێکردووەتەوە
داربڕێک لە پیرمام بە پیکابێک دارەوە دەستگیرکرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانى پیرمام ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له گوندی زیاره‌ت، كه‌سێكى سه‌رپێچیكاریان ده‌ستگیركردووه، دارى بڕیوه.
گوندى زیاره‌ت، كه‌و‌تووه‌ته دامێنیی چیای سه‌فین به رووى دۆڵى سماقوڵی و سه‌ر به قه‌زاى پیرمامه، نزیكه‌ى 60 ماڵى لێده‌ژی و زۆربه‌ى رووبه‌رى ئه‌م گونده‌ش دار و دره‌ختى جیاجیاى لێیه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه‌سه‌كه دارى ته‌ڕى له جۆرى “به‌ڕوو”ى بڕیوه‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆرى نیسان پیکابى پڕ له داریشی له‌گه‌ڵدا گیراوه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
پۆلیسی ژینگه‌ى پیرمام ده‌شڵێت، پەراوی لێکۆلنەوەیان بۆ ئه‌و كه‌سه رێکخست و راده‌ستى دادەوری لێکۆلینەوەیان كرد.
964 ده‌زانێت، به‌پێی یاساكانى پاراستنى ژینگه ژماره 8ـى ساڵى 2008 و یاسای پاراستنى دارستان ژماره 10 ـى ساڵى 2012، له دادگاكانه‌وه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه پێشێلكاری و سه‌رپێچی له‌به‌رامبه‌ر دارستان و ژینگه ده‌كه‌ن.