رێگای سەرەکی گەلی دهۆک. وێنە :964
نۆژەن دەکرێتەوە
دوو رۆژ رێگای گەلی دهۆک بەکارمەهێنن
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنی رێگای سەرەکیی گەلی دهۆک “بەنداوی دهۆک” بۆ ماوەی دوو رۆژ و هۆکاری داختسنەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیەتی.
داخستنی رێگاکە لە سبەینێ هەینی تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە داهاتوو بەردەوام دەبێت.
نەقیب شڤان ئیحسان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـى وت، “بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگای سەرەکیی گەڵی دهۆک دادەخرێت و دەمانەوێت پێش وەرزی زستان ئەو چاکسازییە بکرێت”.
وتیشی، “رێگای بەدیل بۆ گوندی پێرومەران و گوندەکانی نزیک بەنداوی دهۆک لە رێگای بێسرێ بۆ گوندی باجلۆر دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان ئەگەر کارێکی گرنگیان نەبێت ئەو رێگایە بەکارنەهێنن.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد